هۆکاری بنەڕەتی خۆپیشاندانەکانی عێراق چییە؟

0

نوچەنێت: تایبەت 

بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15-7-2018)، سەرەڕای رێگرییەکانی هێزە ئەمنییەکان و تەقەکردن بەسەر خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرانی بەسرە، خۆیان گەیاندە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگاکە. پەرلەمانتارێکی خولی پێشوو-ش دەڵێت “ئەمڕۆ بێ یان سبەی، چارەنوسی ئەم چوار وەڵاتە یان رووخانە یان وەک وڵاتانی پێشکەوتوو حکومڕانی مەدەنی و سیکولار بێتە کایەوە”.

، درووشمی نەخێر بۆ گەندەڵی و بەڵێ بۆ چاکسازی دەڵێنەوە، ئەوان داوای جێبەجێکردنی خێرای بەڵێنەکان لە بەرپرسانی حکومیی پارێزگاکە دەکەن. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لەبارەی هۆکاری خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرچاو بگرین و بەتایبەت ئەو وڵاتانەی، کە ئیسلامی سیاسی بەڕێوەی دەبات، وەک سعودیە، ئێران، عێراق و تورکیا، کە ئەم چوار وڵاتە لە بەرانبەر پێشکەوتن و گولوباڵ و سوسیال میدیا، کە ژیان پرسیار دروست دەکات و ئەو پرسیارانە پێویستیان بە وەڵامە، بەڵام وشیاری ئەم چوار وڵاتە گەڕانەوەی پێش هەزار ساڵ بیر دەکەنەوە واتە دەیانەوەێ وەک پێش هەزار ساڵ بژین. بۆیە ئەو پێشکەوتنانە بۆتە هۆی دابڕانێکی زۆر گەورە لە نێوان دەسەڵات، کە لەسەر دەستن و خەڵک، کە داخوازی پێدوایستی ژیان.

موحسن عوسمان دەڵێت، ئەمڕۆ بێ یان سبەی، چارەنوسی ئەم چوار وەڵاتە یان رووخانە یان وەک وڵاتانی پێشکەوتوو حکومڕانی مەدەنی و سیکولار بێتە کایەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو پێیوایە، نە ئێستا و نە لە داهاتوو، نە ئەو چوار وڵاتەی باسکرا کێشەکانیان پێناکرێ، چونکە ئەو وڵاتانە بیرکردنەوەیان بە ناوی ئایین و گەڕانەوە کۆمەڵگا و پێشکەوتن بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا، مومکین نییە بتوانن بەردەوامی بە حکومڕانی و ئیدارەی کۆمەڵگا بدەن.  هەروەها هیچ ئاسۆیەکی رووناک بۆ ئەو وڵاتانە و بەتایبەتی عێراق، چوونکە لەو وڵاتانە بێ هێزتر، نابینم.

موحسن عوسمان ئاماژەبەوەدەدات، کە لە پاش رووخانی دەسەڵاتی سەددام حسێن و پاش 15 ساڵ حکومڕانی، رەوشی عێراق هەر بەرەو خراپی دەچێت، کە ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەم عەقڵیەتە، ناتوانن حکومڕانی بەو تێگەیشتنەی ئایین بەردەوام بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com