نوچەنێت: تایبەت
سەرەڕای رێگرییەکانی هێزە ئەمنییەکان و تەقەکردن بەسەر خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرانی بەسرە بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15-7-2018) خۆیان گەیاندە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگاکە و، درووشمی نەخێر بۆ گەندەڵی و بەڵێ بۆ چاکسازی دەڵێنەوە، ئەوان داوای جێبەجێکردنی خێرای بەڵێنەکان لە بەرپرسانی حکومیی پارێزگاکە دەکەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی خولی سێی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی هۆکاری خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرچاو بگرین و بەتایبەت ئەو وڵاتانەی، کە ئیسلامی سیاسی بەڕێوەی دەبات، وەک سعودیە، ئێران، عێراق و تورکیا، کە ئەم چوار وڵاتە لە بەرانبەر پێشکەوتن و گولوباڵ و سوسیال میدیا، کە ژیان پرسیار دروست دەکات و ئەو پرسیارانە پێویستیان بە وەڵامە، بەڵام وشیاری ئەم چوار وڵاتە گەڕانەوەی پێش هەزار ساڵ بیر دەکەنەوە واتە دەیانەوەێ وەک پێش هەزار ساڵ بژین. بۆیە ئەو پێشکەوتنانە بۆتە هۆی دابڕانێکی زۆر گەورە لە نێوان دەسەڵات، کە لەسەر دەستن و خەڵک، کە داخوازی پێدوایستی ژیان.
موحسن عوسمان دەڵێت، ئەمڕۆ بێ یان سبەی، چارەنوسی ئەم چوار وەڵاتە یان رووخانە یان وەک وڵاتانی پێشکەوتوو حکومڕانی مەدەنی و سیکولار بێتە کایەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو پێیوایە، نە ئێستا و نە لە داهاتوو، نە ئەو چوار وڵاتەی باسکرا کێشەکانیان پێناکرێ، چونکە ئەو وڵاتانە بیرکردنەوەیان بە ناوی ئایین و گەڕانەوە کۆمەڵگا و پێشکەوتن بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا، مومکین نییە بتوانن بەردەوامی بە حکومڕانی و ئیدارەی کۆمەڵگا بدەن. هەروەها هیچ ئاسۆیەکی رووناک بۆ ئەو وڵاتانە و بەتایبەتی عێراق، چوونکە لەو وڵاتانە بێ هێزتر، نابینم.
موحسن عوسمان ئاماژەبەوەدەدات، کە لە پاش رووخانی دەسەڵاتی سەددام حسێن و پاش 15 ساڵ حکومڕانی، رەوشی عێراق هەر بەرەو خراپی دەچێت، کە ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەم عەقڵیەتە، ناتوانن حکومڕانی بەو تێگەیشتنەی ئایین بەردەوام بن.
لەبارەی هەبوونی دەستی دەرەکی لە خۆپیشاندانەکان ناوبراو گوتی “ئەگەر ئێمە هەر کێشەیەک بخەینە ئەستۆی بەرانبەرمان، وەک رابردوو نییە، کە دیوار دروستکرا وەک چین، بڵێن هیچ وڵاتێک ناتوانێ دەستوەردن لە وڵاتێکی دیکە بکات. ئەگەر دەستوەردانیش هەبێ ئەنجامی ئەوەیە عێراق لاوازە و بێ هێزە و خۆی رێگەی داوە دەسوەردان هەبێ. ئەگەرێش سەدا پەنجا دەستوەردانی دەرەکی بێت، خۆ هەر سێوەڵآتی دەورووبەر وڵاتی ئیسلامین. هەروەها ئەو ڵاتانە هەبن و نەبن عێراق بەرەو عاقارێکی باش ناچێت.
ناوبراو ئەوە دێنێتەوە یاد، کە خۆپیشاندەران پێش دوو ساڵ لە بەغداو شارەکانی دیکە، هەموو دروشمی عیلمانی و مەدەنییە، واتە ئایینی نییە. کەواتە خەڵک لەم عەقڵە لە بەڕێوەبردن تێر بووە.