نوچەنێت: تایبەت
ئەمڕۆ شەممە 14-7-2018، تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، تۆپبارانی كوێستانی گوندەژۆری سەر بەشارۆچكەی چۆمانیان كرد. بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران-یش دەڵێت “بەو هۆی بۆردومانەکەوە، دەیان خێزان لە مەڕدار و جووتیاری ناوچەكە ماڵ و حاڵێ خۆیان لە ترسی تۆپبارانەكە جێ هێشتووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارۆچكهى حاجی ئۆمەران لەبارەی تۆپبارانی ئەو سنورە لە لایەن ئێرانەوە راگەیاند: بەهۆی تۆپبارانی تۆپخانەكانی ئێرانەوە، بە دەیان خێزانی جووتیار و مەڕدار، كە لەو سنورەدا بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
فەرزەنگ ئەحمەد روونکردەوە، کە “تۆپبارانەكە نزیكەی 15 خولهكى خایاندووە و تۆپەكان لە نزیک گوندەکانی نەداوە و لەسەر سنوورەکە کەوتوونەتەخوارەوە. هەروەها تەنیا یەک تۆپ نزیک رەشماڵێک کەوتووەتە خورەوە”.
بەڕێوبەری شارۆچكهى حاجی ئۆمەران ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەوە یەکەم جارە لە لایەن ئێرانەوە ئەو سنوورە بۆردوومان بکرێ.