لایەنە ناڕازییەکان چۆن دەڕواننە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەولێر

0

نوچەنێت: تایبەت

چوار لایەنە ناڕازییەکە بایکۆتی پرۆسەی بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکانیان لە هەولێر کرد، بەڵام ناڕاستەوخۆ بەوردی چاودێری پڕۆسەکە دەکەن. بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە هەولێر دەڵێت، هەر لەسەرەتاوە پرۆسەکەمان بایکۆت کرد، گوتیشی “دەبوایە دەنگی پارتی زۆرتر کەمی بکردایە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر چوار لایەنی (گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی) دوای بایکۆتی پرۆسەی بە دەست جیاکردنەوەی دەنگەکان، لە ئێستادا پێیانوایە دەنگی پارتی کەمی کردووە، بەڵام لە ئاست چاوەڕوانی ئەوان کەمی نەکردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەولێر، راگەیاند: ئێمە هەر لەسەرەتاوە دەستپێکی پرۆسەکەوە بایکۆتمان کرد، لەبەر ئەوەی لە کۆی 36 مێز، کە دانرابوو چاودێرەکان تەنیا دەیانتوانی حەوت مێز بەوردی چاودێری بکەن، بۆیە لە پرۆسەکە هەر چوار لایەنەکە کشاینەوە.

هێمن شێخانی دەڵێت، ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەولێر، هەرچەند بە فەرمی رانەگەیێندراوە، بە گوێرەی زانیارییەکانمان دەنگی پارتی کەمی کردووە، بەڵام بەو رێژەیە نییە، کە ئێمە دەمانویست. هەروەها لە بەرانبەردا دەنگی ئـێمە و لایەنەکانی دیکە زیاتر بوون. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com