نوچەنێت
دوای خۆپیشاندانەکەی بەسرە و کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزی، حەیدەر عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری شارەکە کۆبۆوەو لیژنەیەکیان بۆ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دامەزراند.
دوێنێ هەینی ١٣ی تەمزی ٢٠١٨، خۆپیشاندان لە چەند شارێكی عیراق، دژی کەمی خزمەتگوزاری و بەدەستهێنانی هەلی کار ئەنجامدرا. بە تایبەت لە بەسرە، گرژی و ئاڵۆزی زۆری لێکەوتەوەو خۆپیشاندەران چەند رێگایەکی گرنگی کێڵگە نەوتییەکانیان داخست. بەم هۆیەوە کەسێک کوژراو ٤٥ کەس برینداربوونە.
جەبار لعێبی، وەزیری نەوت و سەرۆکی راسپێردراوی حکومەتی عیراق بۆ لیژنەی جارەسەرکردنی کێشەکانی بەسرە، دەڵێت، یەکەیەکی تایبەت بە شیرینکردنی ئاو بۆ بەسرە دادەمەزرێنین و پلانی جێبەجێکردنی جەند پڕۆژەیەکی تایەبت بەم سارەیان لەبەردەستە.
سەبارەت بە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، جەبار لعێبی رایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا ئەم پڕؤژانە جێبەجێ دەکەین.