نوچەنێت
کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆپبارانی ناوچەی باڵەکایەتی دەست پێکرد. بەم هۆیەوە خەڵکێکی زۆر لەم ناوچانە، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
ئەمڕؤ شەممە ١٤ ی تەموزی ٢٠١٨، تۆپخانەکانی ئێران کوێستانی گوندەژۆری سەربە قەزای چۆمانیان تۆپباران کرد. لەبەرئەوە دانیشتوانی ئاوارەبوون و ماڵ و حاڵ و ئاژەڵەکانیان جێهێشتووە.
بەپێی لێدوانی بەرپۆرسانی ئیداری ناوچەکە، تۆپبارانەکە نزیکەی ٣٠ خولەکی خایاندووە، ئەمەش ترس و نائارمی زۆری لەم ناوچەیە دروستکردووە.