نوچەنێت
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13-7-2018، دەستیان بەخۆپێشاندانێكی فراوان كرد و خۆپێشاندەرانی نەجەف هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی شارەكە و كۆنترۆڵیان كرد.
ماوەی شەش رۆژە خەڵکی پارێزگای بەسرا، خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانیان دەستپێكردووە و داوی رەخساندنی هەلی کار و باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک کارەبا و ئاو دەکەن. لەمیانی ئەو خۆپێشاندانانەشدا چەند هاووڵاتیەكی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە كوژراون و برینداربوون.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری به‌سرا خۆپێشاندان له دژی نه‌بوونی هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و كاره‌با، توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون، ئه‌مڕۆ له نه‌جه‌فیش ده‌ست به‌خۆپێشاندان كرا.
له خۆپێشاندانه‌كانی نه‌جه‌فدا، هاوڵاتیان دروشمی پشتگیریان له داخوازییه‌كانی هاوڵاتیانی به‌سره به‌كارهێنا و هه‌روه‌ها دروشمی بروخێ حكومه‌تی بێ ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵیان گوته‌وه.
خۆپیشانده‌رانی پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف له شاری “تویریج” وێستگه‌ی خێرخوازیی ئەلغازیه گردبوونه‌وه و داوایان له حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد كه به‌ته‌نگ داواكانیهوه بێت یان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. هه‌روه‌ها له شاری بابل، چالاكوانان داوایان له هاوڵاتیان كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای چاكسازی و پێدانی ئاوی پاك و كاره‌با بكه‌ن .