نوچەنێت
بۆ خۆپاراستن لە گەرمای بەتین، پزیشک و بنکە تەندروستییەکانی کوردستان، بەشیوەی جۆراوجۆر رێةمایی بڵاودەکەنەوەو داوادەکەن هاوڵاتییان رەچاوی بکەن:
١. هەوڵبدەن لە کاتژمێر یەک تا سێی ئێوارە، ئەگەر بکرێت لە ماڵ بمێننەوە.
٢. ئاگاداری چۆنێتی لێخوڕێنی ئۆتۆمبیل و فڕێدانی جگەرە بن لە کاتە گەرمەکان.
٣. لە کاتی دەرچوون لە ماڵ، ئاوی خواردنەوە هەڵبگیرێت.
٤. بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر و چاویلکەی بەرهەتاو و کڵاو، گرنگن.
٥.جلی رەنگ کاڵ و سپی، باشترین هەڵبژاردەیە بۆ کاتی گەرما.
٦. خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەمەنی.
٧. خۆ دوورگرتن لە خواردنی چەورو شیرینی.
٨. کەم خواردنەوەی چاو قاوە و خواردنەوە گازییەکان، کە بڕێکی زۆر کافائینیان تێدایە.