خۆپیشاندەرانی بەسرە، چەند شوێنێکی گرنگیان گەمارۆداوە

0

نوچەنێت

خۆپیشاندانی خەڵکی بەسرە، دژی بێ کاری و نەبوونی خزمەرگوزاری بەردەوامە. بەم هۆیەوە عەبادی لە برۆکسلەوە گەڕایەوە بەسرە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری شارەکە لە کۆبوونەوەدایە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی و دامەزراوەی حکومی گەمارۆدراون و رێگای کێڵگە نەوتییەکان، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیراون. دەست بەسەر کۆمپانیایەکی نەوتدا گیراوە. هەروەها دەروازەی شەلەمچەی سنوری ئێرانیان داخستووە.

بەم هۆیە حەیدەر عەبادی، ئەمڕؤ هەینی ١٣-٧-٢٠١٨، لە برۆکسلەوە گەیشتەوە بەسرە. لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی شارەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بارو دۆخەکە لە کۆبوونەوەدایە.

لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە، تا ئێستا کەسێک کوژراوەو ژمارەیەکی تر برینداربوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com