نزیک بوونەوەی داعش مەترسی لەسەر کام هێز دروستدەکات؟

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای دیجلە، رایدەگەیەنێت، مەترسی جموجوڵی داعش لەسەر سنورەکانی پێشمەرگە نییە، چونکە هیزە عیراقییەکان، پێش سنورەکانی پێشمەرگەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بابەکر زێباری بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای دیجلە، سەبارەت بە جموجوڵەکانی داعش لەو سنورانە، رایگەیاند”سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە سنوری سوریاوە تاوەکو دەگاتە بەنداوی موسڵ لەگەڵ هێزە عێراقییەکان زۆر نزیکی یەکدین، مەترسی جموجوڵی داعش لەسەر سنورەکانی پێشمەرگە نییە و لە پێش سنورەکانی پێشمەرگە هێزە عێراقییەکان هەیە، جموجوڵەکانی داعش لە پێش خەتی بەرگری هێزە عێراقییەکان بوونی هەیە، ئەگەر هێزە عێراقییەکان تێپەڕێنن ئەوکات دەگەنە سنوری ئێمە”.   

زێباری هەروەها گوتی”پێش ریفراندۆم بەدرێژایی ١٠٥٠ کیلۆمەتر، پێشمەرگە سنوری لەگەڵ تیرۆرستانی داعشدا هەبوو، شەو ڕۆژ لەبەرگریدابوون، هەروەها بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئەو سنورانەیان دەپاراست، بەڵام سوپای عێراق هات پشتی لە داعش کردوو هێرشی کردە سەر پێشمەرگە و دواتر سوپای لەوێ جێگیرکرد، کە ئەوەش یەکێک بوو لەهۆکارەکانی زیندووبوونەوەی داعش، لەو سنورانە”.

بەرپرسی میحوەری رۆژ ئاوای دیجلە ئاماژە بەوەدەکات، جموجوڵەکانی داعش لەعێراق جێگای مەترسین و دووبارە خۆیان رێکدەخەنەوە، حکومەتی عێراق دووبارە پێویستی بەهێزی پێشمەرگە دەبێت، بۆئەوەی داعش لەو سنورانە دروستنەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com