نوچەنێت: تایبەت
قایمقامی شنگال رادەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی لەسەر خەتن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا ئیدارەی شەرعی شنگال بگەڕێتەوە شنگال.
له دوای ڕووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهرەی ساڵی ڕابردوو ئیدارهی شهرعی له شنگال نهماوه و حهشدی شهعبی و پهكهكه ئیدارهیهكی ناشهرعییان داناوه و شنگال بهڕێوه دهبەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، محما خەلیل، قایمقامی شنگال، سەبارەت بە گەڕانەوەیان بۆ شارەکە، رایگەیاند “لەماوەی ڕابردوودا هەندێک گرووپی پەکەکە و حەشدی شەعبی رێگرییان دەکرد لە گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی بۆ شنگال، داوامانکردووە لە حکومەتی عێراقی ئەو ڕێگریانە لە شنگال نەهێڵێت، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بگەڕێنەوە بۆ شنگال و خزمەتی هاوڵاتیان بکەن. هەروەها حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی لە سەر خەتن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا ئیدارەی شەرعی شنگال بگەڕێتەوە”.
هاوکات جەختیشیکردەوە، لەوەی پێویستە حکومەتی عێراقی پابەندبێت بەجێ بەجێکردنی یاساوە و داواکاریەکانی ئێمە لەبەرچاوبگرێت و بەدەم داواکاریەکانمانەوە بێت، چونکە هێزێک لە دەرەوەی عێراق رێگری دەکات لەگەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی بۆ شنگال.
محما خەلیل ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەوان بەئاشکرا داوایانکردووە هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق شنگال بپارێزێت و هێزەکانی دیکە بچنەدەرەوەی شنگال، دەشڵێت “داوامان كردووه به پێی یاسای مامهڵه بكرێت و یاسا جێ بهجێ بكرێت و ڕێز له ئیدارهی شەرعی شنگال بگیرێت”.