نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی دووەمین رۆژی کۆبوونەوەی ناتۆ و هاوپەیمانانی واشنتۆن جەخت لە سەر توندترکردنەوەی گوشارەکان بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: وێڕای بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، سعودیە و ئۆردن، پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی و چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا دەکەین.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، واشنتۆن و هاوپەیمانانی جەخت لە سەر بێ کاریگەرکردنی ئێران، تێکشکاندنی داعش و رێگەریکردن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەنەوە.
رۆژی رابردووش بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “پەمپیۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ناتۆ، وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر توندترکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، لەبارەی سەرچاوەی نەوتی بەدیل بۆ نەوتی ئێران، دڵنیایی دەداتە هاوپەیمانانی واشنتۆن.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، پەمپیۆ لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی هاوپەیمان لە کۆبوونەوەی ناتۆ، جارێکی دیکە پرسی ئێران دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.