نوچەنێت-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، گەورەترین بانکی ژاپۆن بڕیاری داخستنی سەرجەم پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران داوە و ئەم بڕیارەش بە ئاراستەی پابەندبوونی بە گەمارۆکانی سەر ئێران هەژمار دەکرێت.
بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی جولای، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵی بەڵگەیەکی بڵاو کردەوە، کە ئەم بانکەی ژاپۆن بە ئاراستەی پابەندبوونی بە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران، هەموو پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ ئێران دادەخات.
بانکی میتسیۆبیشی یو.ئێف.جی، وێڕای راگەیاندنی ئەم بڕیارەی خۆی دەڵێت “لە رۆژی ٤ی مانگی نۆڤەمبەرەوە، ئەم بڕیارە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ژاپۆن سزای ئێڕان دەدات
0
Share.