نوچەنێت-قطرە
سوپای سوریا باس لە بۆردوومانی بنکە سەربازیەکانی لە باشوری ئەم وڵاتە دەکات و ئیسرائیلیش بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ و دەڵێت ئەم هێرشەی وەک کاردانەوە بەرامبەر بە پێشێلکردنی هەرێمی ئاسمانی وڵاتەکەی ئەنجام داوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی جولای، رایگەیاند “ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردۆتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای سنوری القنیطرە و زیانێکی زۆر بەم بنکانە گەیشتووە”.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریای گوتووە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەی ئیسرائیل، چەند بنکە و بارەگایەکی سەربازی سوپای سوریا کراونەتە ئامانج.
ئەم هێڕشە دوای ئەوە دێ، کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هەرێمی ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاند.