نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هۆڵەندا دەکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی وەزیرانی هۆڵەندا، رۆژی سێشەممە 10-7-2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری لاهای لەگەڵ مارک رۆتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و مارک رۆتە تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن.