نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بەشداری مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی تورکیای کرد و پیرۆزبایی لێکرد. هاوکات لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی چەند وڵاتێکیش کۆبووەوە.
رۆژی دووشه‌ممه 9-7-2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆکی تورکیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان له ئه‌نقه‌ره به‌شداری رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ردۆغان-ی كرد.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانەوە پێشوازی لێكرا. له دیدارێكی كورتدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆککۆماری توركیا، پیرۆزبایی لێکرد.
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و هەروەها زیاتر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كردووەتەوە”.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، ژماره‌یه‌ك دیدار و کۆبوونەوەی دیكه‌ی لە ئەنقەرە ئەنجامداون، لەوانەش لەگەڵ “عه‌بدووڵڵا گویل، سهرۆکكۆماری پێشووتری توركیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، سه‌رۆكی سوودان، میری قه‌ته‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین، سه‌رۆكوه‌زیرانی ته‌ته‌رستان، شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران، شاندی مۆنتینیگرۆ، شاندی ئیتاڵیا، شاندی ئازه‌ربایجان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، وزه، ئابووری توركیا و شاندی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی به‌شدار له مه‌راسیمه‌كه”.