نوچەنێت-ئاژانسەکان
یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لە دیدار لە گەڵ باڵیۆزی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە تاران، جەخت لە سەر مانەوە و ئامادەبوونی راوێژکارە سەربازیەکانی ئێران لە سەرخاکی سوریا دەکاتەوە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ئەوەشی خستەڕوو، کە ئامادەبوونی هێزەکانیان لە سوریا تەنها تایبەتە بە بوونی راوێژکارانی سەربازی تاران لە سوریا.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئێرانیە، ئامانج لەم ئامادەبوونەش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە، عەبدوڵڵاهیان هەروەها دەڵێت: ئیسرائیل هەوڵی سەپاندنی خۆی لە سوریا دەدات، بەڵام هێزی بەرگری و راوێژکارە سەربازیەکانی ئێران، بوار بە ئیسرائیل نادەن ئەم ئامانجەی خۆی بباتە سەر.