نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە بۆ بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری نوێی تورکیا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 9-7-2018، بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات.
لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە پایتەختی تورکیا و بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکومەتی تورکیا پێشوازی لێکرا و بە کاروانێکی فەرمی، بۆ شوێنی دیاریکراو گواسترایەوە.