نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، ئێمە وەک بنەما بایکۆتمان لەسەر هیچ کەس و لایەنیک نییە و هەر کەس و لایەنێکیش ئەو داواکاری و مافانەی کورد جێبەجێ بکات. بۆ ئەو مەبەستەش چوار خاڵی راگەیاند.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ههواڵی مهیادین له زاری سهرچاوهیهکی ئاگادار ڕایگهیاند که ڕێککهوتنی باش و بنهڕهتی له نێوان لیستی دهوڵهتی یاسا و فهتح لهگهڵ حزبی دیموکڕاتی کوردستان به دهست هاتووه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، لەبارەی رێککەوتن و دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان، رایگەیاند: ئێمە وەک بنەما بایکۆتمان لەسەر هیچ کەس و لایەنیک نییە و هەر کەس و لایەنێکیش ئەو داواکاری و مافانەی کورد جێبەجێ بکات ئێمە ئامادەین هاوپەیمانی لەگەڵ بکەین.
عەلی عەونی دەڵێت، بۆچوونی ئێمە لەبارەی بنەمای پێکهێنانی هاوپەیمانی لە بەغدا ئەم سێ خاڵە لەخۆ دەگرێت:
یەکەم: بابەتی شەراکەت لە حکومەت و ئێمە میوان نەبین، کە کەی ویستیان دەرمان بکەن.
دووەم: بڕیاراتی پەرلەمان دەبێ بە رێککەوتن دەربکرێ، چونکە ئەگەر بە زۆرینە و کەمینە بێ، نەتەوەی عەرەب هەمیشە زۆرینە دەبێ.
سێیەم: بنەمای هاوسەنگی، وەک نمونە ئەو لەشکەرەی عێراق، کە کورد 20٪ رێژەی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێ، بەڵام لە ناو ئەو هێزە کەمترە 1٪ نییە. هەروەها لە ناو دامودەزگای حکومەت کورد بوونی نییە. ئەوانیش کرانە سەفیر و بەڕێوەری گشتی و …هتد، یەک بە یەک خانەنشین کران و کەسانی سەر بە نەتەوەی عەرەب لە شوێنیان دادەنێن.
چوارەم: هەر کەس و لایەنێک ماددەی 140 جێبەجێ دەکات، ئێمە ئامادەی هاوپەیمانی لەگەڵ دروست بکەین.