نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا رایگەیاند، شەوی رابردوو چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئیسرائیل، هەرێمی ئاسمانی سوریا-یان پێشێل کردووە.
بە گوێرەی تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل شەوی رابردوو بنکەی سەربازی “تی 4″یان کردۆتە ئامانج.
دەوڵەتی سوریا، تاکوو ئێستا وردەکاری و زانیاری تەواوی لە بارەی زیانەکانی ئەم هێرشە ئاسمانیەی ئیسرائیل بڵاو نەکردۆتەوە.
بنکەی ئاسمانی تی 4، لە پارێزگای حمص هەڵکەوتووە. بە گوێڕەی لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئێران ژمارەیەک هێزی سەربازی خۆم لەم بنکەیە جێگیر کردووە.