نوچەنێت-ئاژانسەکان
محەمەد خاتەمی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی لە بواری دیموکراسی و دادپەروەری 100 ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ دواوە.
بە گوتەی خاتەمی، گەندەڵی وەک لافاوێکی رووخێنەر، ئێڕان و شۆڕشەکەی بەرەوڕووی مەترسی کردۆتەوە.
ماڵپەڕی تایبەتی محەمەد خاتەمی، کە قسەکانی ناوبراوی بڵاوی کردۆتەوە، گواستویەتیەوە “ئێمـە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی دادپەروەری سەرکەوتوو نەبووین. پەرەسەندنی گەندەڵی بناژۆخواز و ریفۆرمخواز ناناسێت”.
سەرۆککۆماری پێشووی ئێران جەختیش دەکاتەوە، کە لە ئێستادا ئەولەوییەتی سەرەکی رزگارکردنی ئێران و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەم وڵاتە، ریفۆرمخوازان دەبێ هەوڵی تەواوی خۆیان لەم بارەوە بدەن.
خاتەمی، کە زۆر جار وەک رابەری رەوتی چاکسازی لە ئێران دەناسرێتەوە، سەبارەت بە نائارامیەکانی ئەم دواییانەی ئێران، هۆشداری دەدات و سەرجەم دەزگاکانی حکومەتی لە پێکهێنانی ئەم دۆخە تۆمەتبار کردووە.