بلۆمبێرگ: داهاتووی ئێران ناڕوونە

0

نوچەنێت: بلۆمبێرگ

پێگەی بلۆمبێرگ لە یاداشتێکدا، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و وڵاتانی ئەوروپی ئەندام لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە و تاوتوێی ئەنجامەکانی ئەم دیدارانەی کردووە.

بە گوێرەی پێگەی بلۆمبێرگ، لە راگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ڤییەنا، کە تایبەت بوو بە دەستڕاگەیشتنی تاران بە بازاڕەکانی وزە و بیمەی جیهانی و دارایی و هەروەها کڕینی نەوت لە ئێران، 11 خاڵ هاتووە، بە بێ ئەوەی میکانیزمێکی دیاریکراوی هەبێت.

بلۆمبێرگ هەروەها نووسیویەتی: سەرباری ئەوەی، کە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، بەرەنگاری گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەبێتەوە، بەڵام هیچ رێوشوێنێکی دیاریکراوی بۆ ئەم بەڵێنەی خۆی نییە.

پێگەی بلۆمبێرگ لە بارەی ئەم بێ میکانیزمیەی یەکێتی ئەوروپا نووسیویەتی “ئەم یەکێتییە، بە کردەوە ئێران ناچار دەکات لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە، مەگەر ئەوەی، کە میکانیزمی دیاریکراوی هەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com