نوچەنێت: تایبەت
بەهۆی شەڕە تەقەی نێوان تۆمەتبارێک و هێزە ئەمنییەکان لە چەمچەماڵ، هەشت کەس برینداربوون، سەرچاوەیەکیش دەڵێت “تەنیا کەسێکیان مەدەنییە و ئەوانی دیکە لە پۆلیس و ئاسایشین”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی پۆلیسی چەمچەماڵ، نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، لەبارەی رووداوەکەی چەمچەماڵ راگەیاند: شەوی رابردوو (8-7-2018) ئاسایش و پۆلیس بە هاوبەشی لە چەمچەماڵ ویستیان تۆمەتبارێک دەستبەسەر بکەن، بەڵام کەسەکە ئامادەنەبووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات و رووبەڕوو بوونەوە روویدا.
ئەو ئەفسەرەی پۆلیس دەڵێت، ئەوانەی برینداربوون پێنج ئاسایشی و دوو پۆلیس و یەک هاونیشتمانی سڤیل برینداربوون. دەشڵێت “بەهۆی شەڕەتەقە و برینداربوونی ئەو ژمارەیە نەتوانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێ”.