زانیاری نوێ لە سەر باری ئەمنی موسڵ

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسیاری راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیمکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەشەڕی نێوان هێزەکانی عێراق و داعش،  لە چەکدارانی داعش ٢٧یان لە کوژرا و لە هێزەکانی عێراقیش کوژراو هەیە، بەڵام نازانرێ ژمارەیان چەندە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە رائید ھومام سالم عوبێدی، ئەفسەر لە فەرماندەیی فیرقەی نۆی سوپای عێراق رایگەیاند، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی پاکسازیکردن، کە ھێزە عێراقییەکان لە ناوچەیەکی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئەنجامیانداوە، ٢٧ تیرۆریستی داعش کوژراون.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، لێپرسراوی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی، لەبارەی شەڕی ناوشاری موسڵ رایگەیاند: دوێنێ شەممە ٧-٧-٢٠١٨، لە ناوشاری موسڵ شەڕ روویدا لە نێوان هێزە عێراقیەکان و چەکدارانی داعش، کە چەکدارانی داعش ٢٧یان لە کوژرا و لە هێزەکانی عێراقیش کوژراو هەیە، بەڵام نازانرێ ژمارەیان چەندە.

سەعید مەمۆزینی دەڵێت “لەم شارە کردەوەی سەربڕین هەر بەردەوامە، بۆ نمونە هێرشێکیان کردۆتە سەر ماڵێک و ١٢ ملیۆن دیناریان لێوەرگرتوون و سەرۆکی خێزانەکەیان سەربڕیەوە. گوتیشی “بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لە موسڵ، باری ئەمنی موسڵ تێکچووە و هێزە ئەمنییەکان توانای کۆنتڕۆڵکرنیان نییە”.

بەرپرسیاری راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، یەکێک لە هۆکارەکان بۆ زۆر بوونی داعش ئەوەیە، کە ئەو داعشانەی کاتی خۆی بەخشران (عەفو)کران زۆربەیان چوونە نێو هێزەکانی حکومەت و هێزە ناوچەییەکان. ئەمانە تەنیا ریشیان کورت کردەوە. دەشڵێت “هەڵسوکەوت و بوونی حەشدی شەعبی و نەبوونی ئەمنییەت، هۆکارن بۆ مانەوە و پەرەسەندنی داعش لە شارەکە”.

لەبارەی دۆخی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە بۆ موسڵ سەعید مەمۆزینی گوتی “بەشێکی زۆر لەوانەی گەڕابوونەوە، واستە دەکەن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پارێزراو بن. هەروەها هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا یەک ماڵی ئاوارەی کورد نەگەڕاوەتەوە موسڵ. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com