ئەنجامی دەنگەکانی یەکیتی لە کەرکوک خرایەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

نوێنەرێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، ژمارەی کورسیەکانمان لە کەرکوک وەک خۆی ماوەتەوە و دەنگەکانمان زیادی کردووە.

له‌گه‌ڵ‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رایی هه‌ڵبژاردنی 12 ی‌ ئایار، به‌شێك له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رایانگه‌یاند، ساخته‌كاری‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا كراوه‌ و سكاڵایان تۆماركرد و داوایان كرد دووباره‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه‌، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ‌ نه‌كرا و دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عیراقیش بڕیاری‌ دا ته‌نها ئه‌و سندوقانه‌ به‌ده‌ست هەژمار بکرێنەوە‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئەندامی لیستی برایەتی لەپشکی یەکێتی، سەبارەت بە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی کەرکوک، رایگەیاند “دوای هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بەدەست، دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی لەکەرکوک زیادی کردووە و ژمارەی کورسییەکانمان هەروەکو خۆی ماوەتەوە”. 

عەسکەری گوتیشی “ئەوانەی دەڵێن دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکوک کەمی کردووە، دڵی خۆیانی پێخۆش دەکەن و دەیانەوێت واپیشانی بدەن، کە بە دوورستکردنی ئەو هەڵایەی کردیان بەرهەمێکی هەبووە، بەڵام هیچ بەرهەمێکی نەبووە و تێکشکاون، زۆر خراپیش بەدرۆ کەوتنەوە”.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوانەی تەشویش دروست دەکەن، باشترە تەبایی و دۆخی کەرکوک بپارێزن، لە جیاتی هاتوو – و هوت، پەلامار و تۆمەت بەخشینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com