نوچەنێت-هائارتێز
رۆژنامەی هائارتێزی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی جولای، لە هەواڵێکدا ئاشکرای کرد، کە هەریەک لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە بارەی ئێران کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی هائارتێز، نەتەنیاهۆ و پوتین لەبارەی ئامادەبوونی ئێران و هێزەکانی لە سوریا کۆدەبنەوە.
بە گوێڕەی رۆژنامەکە، روسیا پابەندی ئەو بەڵێنانە نەبووە، کە بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئۆردن هەیبووە، بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ ئامادەنەبوونی هێزەکانی ئێران لە بەرەکانی شەڕ لە باشوری سوریا.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی هائارتێز، چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنان و میلیشیاکانی بەستراوە بە ئێران، بە جلوبەرگی سوپای سوریا دزەیان کردۆتەوە ئەم ناوچانە و بەشداری بەرەکانی شەڕن.