نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆککۆماری تورکیا، دەچێتە ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 9-7-2018، کاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر، رێوڕەسمی سوێندخواردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەک سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، بۆ پێنج ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بۆ ئەو رێوڕەسمە بانگهێشتکراوە و ئامادەی سوێندخواردنەکەی ئەردۆغان دەبێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى و ئەردۆغان جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردووەتەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئێواره‌ى رۆژی دووشه‌ممه 2/7/2018 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى خۆیان و پارته‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توكیادا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش سوپاسى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد.
هه‌ردوولا په‌یوندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و په‌یویه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا بوو.