ئەمنستی هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات سەرجەم ئەو کەسانەی، کە لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کەم ئاوی و دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک دەستگیر و زیندانی کراون، ئازاد بکرێن.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە بەیانێک، کە لە سەر پێگەی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، جەختی کردۆتەوە، کە ناڕەزاییەکانی خوزستان ئاشتی خوازانە بووە و داوای لە رژێمی ئێران کردووە، تا لە ئەشکەنجە و ئازاردانی دەستگیرکراوەکان خۆی بە دوور بگرێت.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا خەڵکی شارەکانی خوزستان،خوڕەمشار و ئابادان، وەک دەربڕینی ناڕەزایی بە سوێربوونی ئاوو کەم ئاوی دەستیان کردە خۆپێشاندان، کە لە گەڵ دژکردەوەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئەم وڵاتە بەرەوڕوو بوونەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com