کۆریای باکور واشنتۆن تۆمەتبار دەکات

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

گفتوگۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور، کە بە ئامانجی داماڵی چەکی ئەتۆمی پیۆنگ یانگ لە ئارادایە، بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا بەرەوپێشچوونی بە خۆوە بینیوە.

مایک پەمپیۆ، ،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاندووە، لە ئێستدا گفتوگۆکۆکان تایبەتە بە دیاریکردنی خشتەیەکی زەمەنی بۆ داماڵی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور.

پەمپیۆ بەرلەوەی خاکی کۆریای باکور جێ بهێێڵێ، جەختی کردەوە: کۆمەڵێک پرسی ئاڵۆز لە سەر رێگان، بەڵام بە گشتی لە سەر زۆربەی خاڵە سەرەکیەکان رێککەوتووین.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوابەدوای ئەم لێدوانەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور رایگەیاند: ئەم خولە نوێیەی گفتوگۆکانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ، ئەنجام بەخش نەبووە. پیۆنگ یانگ واشنتۆنی بە سەپاندنی داواکاری یەک لایەنە تۆمەتبار دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com