نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێکی رایدەگەیەنێت، نە شیعە ئەزموونی دەسەڵاتداری هەیە، نە سوننەش ئەزموونی ئۆپۆزسیۆن بوون و کوردیش وەک شەریک لە عێراق خۆی نابینێ
بەهۆی ئەوەی نێوانی شیعە زۆر باش نییە و ناتوانن بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن، سوننەش ئەو توانایەی نییە کێشەکان یەکلابکاتەوە، لەبەر ئەو هۆکارانە، لایەنی شیعە هاتنە هەولێر و داوای پاڵپشتی لە کورد دەکەن بۆ تەشکیلی کابینەی نوێ”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی کۆتا خولی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق رایگەیاند: عێراق لە دوای 2003وە بە هەموو پێکهاتەکانەوە (شیعە، سوننە و کورد) دۆخی عێراق بەرەو قۆناغێکی دیکە رۆیشتووە، بەڵام نە شیعە ئەزموونی دەسەڵاتداری هەبوو، نە سوننەش ئەزموونی ئۆپۆزسیۆن بوون و کوردیش لە نێوەندەدا وەک ئۆپۆزسیۆن چاو لە بەغدا دەکات نەک وەک بەشدار و شەریک بوون.
موحسن عوسمان دەڵێت، رووشی عێراق لە دوای داعش، بەتایبەت، کە تێگەیشتنێک هەبوو دۆخەکە بەرەو باشی دەچێ، بەڵام وادەرکەوت، کە دوای داعش و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دۆخەکە بەرەو باشی نەچوو بەپێی پێشبینییەکان، دەبوایە رەوشی عێراق بەرەو باشبوون بڕۆیشتبا. چوونکە ئەو بنەمایەی عێراقی لەسەر دروستبووە، بنەمایەک تەندروست نەبووە و لەبەر ئەوە هەڵبژاردن ئەنجامی ئەم رەوشەیە، کە پێیدا دەرباز دەبێ و کوردیش بەشێکە لەو دیمەنە.