نوچەنێت: تایبەت
هەردوو شاندی بەغدا جگە لە پارتی و یەکێتی، لەگەڵ زۆرینەی لایەنەکانی دیکەی کوردستان کۆدەبنەوە. باژێڕوانێکی گۆڕانیش دەڵێت “ئێمە ئامادەی کۆبوونەوەین لەگەڵیان و پێشوازییان لێدەکەین”.
بەپێی زانیارییەکان، شیعەکان بەهۆی کێشەوە نێوانیانەوە، ناتوانن بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن، بۆیە گەیشتنە هەولێر و داوای پاڵپشتی لە کورد دەکەن. هەروەها شاندەکان دوو رۆژ لە هەرێمی کوردستان دەمێنێنەوە و جگە لە پارتی و یەکێتی کە بەنیازن بەیەک پاکێج بچنە بەغدا، لەگەڵ زۆرینەی لایەنەکانی دیکەی کوردستان کۆدەبنەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هێمن شێخانی، باژێڕوانی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان، لە بارەی کۆبوونەوە لە گەڵ شاندی عێراقی رایگەیاند: هەر وەفدێک لە بەغداوە بێت ئێمە گفتوگۆیان لە گەڵ دەکەین لەسەر ئەو بنەمایەی تاچەند دەتوانین دەسەڵاتی خۆمان لەوێ دەسەپێنین. هەروەها تاچەند دەتوانین لەو دەسەڵاتەی وەری دەگرین ئەو بەڵێنانەی داومانە بە هاوڵاتیان جێبەجێی بکەین.
هێمن شێخانی دەڵێت، ئەگەر بزانین دەتوانین بەڵێنەکانمان جێبەجێ بکەین لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان، ئێمە ئەو کات قسەی دیکەمان دەبێ.