نوچەنێت: تایبەت
بڕیارە ڕۆژی 30-9-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم-یش، دەڵێت “سێ هاوپەیمانی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان”.
بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی کوردستان 38 حیزب و قەوارەی سیاسی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، پەسەندکراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى لەهه‌رێمی کوردستان رایگەیاند “هاوپەیمانی سەردەم (حیزبی سۆسیالیست و پارتی رەنجدەران و یەكێتی نەتەوەیی كوردستان) و هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی، (لە چوار پارتی مەسیحی پێکهاتووە)، هەروەها هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان)، خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.