نوچەنێت-ئاژانسەکان
کۆمپانیایەی گواستنەوەی دەریایی فەرەنسا رایگەیاندووە، بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لە پلانیدایە سەرجەم هاوکاری و پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ تاران رابگرێ.
ئەمڕۆ شەممە 7ی جولای، رۆدۆلا سادە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سی،ئێم،ئەی و سی.جی.ئێم، کە بە سێهەمین کۆمپانیای گەورەی گواستنەوەی دەریایی جیهان هەژمار دەکرێت، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: رکابەرە چینیەکان، تاکوو ئێستا لەم بارەوە بە گومانن، رەنگە ئەوان پەیوەندییەکی جیاوازیان لە گەڵ ئیدارەی ئەمریکا هەبێت.
ئەم کۆمپانیا فەرەنسیە، ساڵی 2016 یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بۆ هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیا ئێرانیەکان لە بواری گواستنەوەی دەریایی واژۆ کرد.