کارکردن لەبەنداوەکان بەمشێوە دەبێ

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەشێوەیەکی سست کارکردن لەو بەنداوانەی تەواو نەکرابوون دەستی پێکردووەتەوە و دووان لەو بەنداوانەش تەواوبوون.

پێش سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەهەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی چەندین بەنداوی لە هەرێمی کوردستان دانا و بەشێکی کارەکانی تەواو بوو، بەڵام بەهۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش کارکردن لەو بەنداوانە راوەستا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لەهەرێمی كوردستان، سەبارەت بە کارکردن لەو بەنداوانەی کارکردن تێیاندا وەستابوو، رایگەیاند “بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوانەی کارکردن تێیاندا وەستابوو، بڕیاربوو حکومەتی هەرێم بەسێ قۆناغ بڕی 11 ملیار دیناری بۆ تەرخان بکات، لەو بڕە تا ئێستا 4 ملیار تەرخانکراوە و پارەکەش لەلایەن وەزارەتی داریییەوە سەرفکراوە، بەڵام تائێستا بانکەکان سەرفیان نە کردووە، چاوەڕوانی سەرفکردنی پارەکەین”.  

ئەكرەم ئەحمەد ئاماژە بەوە دەکات، بەشێوەیەکی سست کارکردن لەو بەنداوانەدا دەستی پێکردووەتەوە و لە ئێستا بەنداوی ئەشەردبینی و بەنداوی ئاوەسپی تەواو بووە. هەروەها بەنداوی تاڵەبانیش لەکۆتایی تەواو بوونەوئەوانی دیکەش کاریان تێدا دەکرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com