نوچەنێت-سی.ئێن.بی.سی
یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی ئەمریکا، لەبارەی دەرهایشتە و ئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران، هۆشداری دەدات.
بانکی ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاند: ئەگەر واشنتۆن لە سەر هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران بەردەوام بێت، بەهای نەوت بۆ زیاتر لە ١٢٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیل بەرز دەبێتەوە.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ناچارکردنی ئێران و راکێشانی بۆ سەر مێزی دانوستان، لە هەوڵدایە هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر.