نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرباری ناڕەزایی و کاردانەوەی بەغدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانیان لە باکوری عێراق بەردەوام دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە 7ی جولای رایگەیاند: بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر شنگال و قەندیل، تا ئەو کاتەی ئەم ناوچانە لە بوونی چەکدارانی پەکەکە پاک دەکەنەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، کە پلانی سەربازییان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی تەل ئەبیز و قامیشلوو هەیە.
ئەردۆغان جەختیشی کردەوە، کە وڵاتەکەی لە سەر جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای تورکیا لە شاری مینبەج بەردەوام دەبێت.