پارتی لەبارەی کۆبووونەوەیان لە گەڵ شاندی هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا روونکردنەوە دەدات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ شەممە 7-7-2018، شاندێکی هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی قانوون بەیەکەوە گەیشتنە هەولێر و سەردانی پارتیان کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رایگەیاند ”شاندی فەتح و دەوڵەتی قانون پێکەوە هاتبوون، ئەمەش بە هەنگاوێکی باشە و بە ئیجابی دەنرخێنین“.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەشی روونکردەوە، کە شاندەکان بۆچوونی خۆیان نیشان دا، کە کوتلەیەکی فراوان لە شیعە و سوننە و کورد پێکبێنن، ڤیتۆ لەسەر کەس نییە و دەیانەوێ بەرنامەیەکی حکومی شامل دروست بکەن، گوتیشی ”ئەمە خاڵیکی هاوبەشە لەنێوان ئێمە و ئەواندا، تا ئەنجامی هەڵبژاردن و بڕیاری ڕوونتر نەدرێ، ناتوانین بڕیار بدەین، بەڵام سەرەتایەک هەیە و لەسەر ئەمە دادەنیشین“.

فازڵ میرانی، هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا، ئاشکراشی کرد، کە ئەو شاندە دەچێتە سلێمانی و لایەنەکانی ئەوێش دەبینن، هاوکات شاندەکانی دیکەی بەغداش دێن و ئەوانیش لەگەڵ یەکێتی شاندیان هەیە.

میرانی گوتیشی ”ئێمە نیگەرانین و نامانەوێ عێراق بەرەو خاڵیبوون یان غیابی موئەسەساتی بڕوات، کە یەکێکیان دەسەڵاتی یاسادانانە، فەتح و دەوڵەتی قانون و کورد و سوننە پێکهاتەی گەورەن، حیکمە و وەتەنیە و لایەنی دیکەش دێنە ناوی“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com