نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کاتێکدا دووەمین رۆژی سەردانەکەی بۆ کۆریای باکور تێپەڕ دەکات، دەڵێت “بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا، سەردانی پیۆنگ یانگی کردووە”.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لە سەر پابەندبوونی پیۆنگ یانگ بە رێککەوتنی لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ دەکاتەوە.
پەمپیۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، کە ئەمریکا ئایندەیەکی گەش بۆ کۆریای باکور دەستەبەر دەکات.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا گوتوویەتی “دوێشەو باش خەوتووم، چاوەڕێی گفتوگۆیەکی گەلێک گرنگ و سەرنجراکێش دەکەم. جەختمان لە سەر داماڵینی چەکی ئەتۆمییە لە ناوچەکە”.