هەڵوێستی نوێی پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار

0

نوچەنێت

گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەکەی لە هەموو لایەنێک زیاتر مافی ئەوەی هەیە، خۆی کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق دیاری بکات.

مەحمود محەمەد، گوتەبێژی فەرمی پارتی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، کە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حزبەکەی ئەنجامی دا، ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتیدا، باس لە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە 30ی ئەیلوول ئەنجام دەدرێ، ”وەکوو زەروورەت باس کرا لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێ“. جگە لە بابەتی ناوخۆیی پارتی، کە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لێژنەیەکی تایبەتمەندی پارتی هەندێک گۆڕانکاری بە پێویست زانیبوو. جگە لەوەی ”لە کۆبوونەوەکەدا بۆشاییەکمان لە مەکتەبی سیاسی پڕکردەوە، کە هەبوو، عارف تەیفوور بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی“.

گوتەبێژی فەرمی پارتی ڕوونیشی کردەوە، کە گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای شەراکەت، تەوافوق و تەوازون ئەنجام دەدەن. دەشڵێت ”لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ یەکێتی گەیشتینە ڕێککەوتن، کە لێژنەیەکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی پێکبێت، تاوەکوو گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەین، پارتی و یەکێتی بەیەکەوە ئەم گفتوگۆیە دەکەن بەپێی بەرنامەیەک، کە ئامادە دەکرێت. پێش هەڵبژاردن هەوڵێکی زۆر جددیمان دا و دوای تەواوبوونی پرۆسەکەش هەوڵمان دا، زۆر لەو لایەنانەی کورسی پێویستیان بەدەست نەهێناوە، ئامادەییان دەرنەبڕی لەگەڵ پارتی و یەکێتی دابنیشن لەبارەی چۆنیەتی چوون بۆ بەغدا، ئەمە نە لە سوودی خۆیان و نە لە سوودی خەڵکی کوردستانیشە“.

مەحموود محەمەد جەختی کردەوە، کە ڤیتۆیان لەسەر هیچ کەسێک نییە و پێشتر ڕایانگەیاندووە. بەڵام بۆ بابەتی سەرۆککۆمار، ئەوا ”پێشتر گوتوومانە، کە ئەو پۆستە دەبێ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، ئەگەر لایەنێک بەدەستیەوە بووە، مانای ئەوە نییە، کە پۆستەکە هی ئەوە، دەبێ گفتوگۆ بکەین، ئەمجارە پارتی لە هەموو لایەنێک زیاتر مافی ئەوەی هەیە، کە خۆی کاندیدی سەرۆککۆمار دیاری بکات“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com