ترەمپ و پوتین، لە سەر ئێران رێکدەکەون

0

نوچەنێت-بلۆمبێرگ

ئاژانسەی هەواڵی بلۆمبێرگ رایگەیاند، ڤلادمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا لە میانی دیدار و کۆبوونەوەیان لە هێلسینکی، پێدەچێ لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا بگەنە رێککەوتن.

بلۆمێرگ هەروەها رایگەیاندووە، بە پێی سەرچاوە و زانیارییەکان، رۆڵی ئێران لە سوریا و کشانەوەی لەم وڵاتە، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی ترەمپ و پوتین، دەبێت.

بلۆمبێرگ بە ئاماژەدان بەوە، کە لە ئێستادا مۆسکۆ ئەم بابەتە لە گەڵ ئێران تاوتوێ دەکات. نوسیویەتی، سەرانی روسیا بە شێوەی سەرەتایی رەزامەندییان لە سەر داوای ئەمریکا  وئیسرائیل بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا، دەربڕیوە.

بلۆمبێرگ جەختیش دەکاتەوە، کە مۆسکۆ و واشنتۆن لە ئێستاوە بابەتی گەیشتن بە رێککەوتن تاوتوێ دەکەن و ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ و پێش مەرجێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەزانن.

بڕیارە ترەمپ و پوتین ١٦ی مانگ لە هێلسینکی کۆببنەوە.بە گوتەی دیمێتری پسکۆف،گوتەبێژی کرملین،دوو لایەن لە بارەی کۆمەڵێک پرسی جیدی و یەک لەوان سوریا گفتوگۆ دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com