نوچەنێت-بی بی سی
لە کاتێکدا مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی پیونگ یانگ دەکات. دەگوترێ بە هەندێک هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی ، واشنتۆن بەرامبەر بە کۆریای باکور نەرمی زیاتر دەنوێنی.
هەر لەم پەیوەندییەدا، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور بوونی هەر جۆرە جیاوازی و ناکۆکییەک لە پەیوەندی لە گەڵ داماڵینی چەکی ئەتۆمی ئەم وڵاتە، رەتدەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە،٥ی جولای سەردانەکەی بۆ پیانگ یانگ دەستپێدەکات، بڕیارە سبەی(هەینی)لە پیونگ یانگ، لە گەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
سەردانەکەی پەمپیۆ، بۆ ماوەی رۆژ و نیوێک بەردەوام دەبێ و بڕیارە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە پیانگ یانگ بەجێ بهێڵێت.
ئەمە سێهەمین جارە کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کۆدەبێتەوە.