هەڵوێستی نوێی کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەرڵبژاردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆمان لە کارکردنداین، بۆ ئەوەی 30-9-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.

بڕیارە 30-9-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی کوردستان  38 حیزب و قەوارەی سیاسی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان پەسەندکراوە. سێ لیستی هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژادن دەکەن و بڕیارەیشە هەفتەی داهاتوو ده‌ست بكرێت بە به‌تۆماركردنى ناوی کاندیدانى قه‌واره‌ سیاسییه‌كان. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەرڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “ئێمە بە هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆمان لە کارکردنداین، بۆ ئەوەی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و بەو نیەتەش کاردەکەین، تاکو ئێستا بەپێی ئەو خشتەیەی، کە لەبەردەستی ئێمەدایە، هیچ گرفتێکی وا دروست نەبووە، کە ڕێگربێت لە بەردەم کارکردنماندا، ئومێد دەکەین تاوەکو رۆی دیاری کراو، سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو بن و لەکاتی خۆی هەڵبژاردن بکرێت”.    

سەبارەت بە مەرجی وەرگرتنی کاندیدانی قەوارە سیاسییەکان شێروان زرار، گوتی “مەرجەکان هەمان ئەو مەرجانە دەبێت، کە لە یاسای ژمارە 1ی 1992 ی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، لەوانە دەبێت کەسی کاندید خوێندەواری هەبێت، خاوەنی ڕابردوویەکی پاک بێت، بەشداری نەکردبێت لەو تاوانانەی دژ بەگەلی کوردستان کراوە و پەیوەندی بە رژێمی بەعسەوە نەبووبێت، خەڵکی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی هەمیشەیی هەرێم بێت”.

زرار گوتیشی “دوای پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانیش بە کۆمسیۆن، ئێمەش ڕەوانەی هەریەک لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی دەکەین بۆ ئەوەی چێکی ڕابردووی کاندیدەکان و سەجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە پێشکەشیان کردووە بکرێت. دواتر لەوێ ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەبێت دەگەڕێتەوە لای ئێمە ودواتر لەلایەن ئەنجومەنی کومسیارانەوە پەسەندی دەکرێت”.     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com