چۆنیەتی هەرەسهێنانی رژێمی ئێران و رۆڵی هێزی کوردییەکان

0

نوچەنێت: تایبەت

ئاڵۆزیەکانی ئێران لە دوای کشانەوەی ئەمریکا پەرەی سەند، و بە گوتەی شارەزایان ئەگەری زۆرە ئێران رۆڵی زۆری لە ناچەکەدا پاشەکشە بکات، چالاکێکی سیاسی دەڵێت “رۆڵی هێزی دەرەکی، زۆرترین کاریگەری لە چارەنووسی ئێران لە هەرەسهێنانیدا هەیە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عیرفان رهنموون، چالاک و شاەزا لەکاروبای سیاسی ئێران، لەبارەی هەرەسهێنانی حکومەتی ئێران و رۆڵی هێزی دەرەکی، رایگەیاند: چۆنیەتی هەرەسهێنانی رژێم و رۆڵی هێزی دەرەکی، زۆرترین کاریگەری لە چارەنووسی ئێراندا، دەبینێ. ئەگەر فارسەکان، بتوانن بەشێوەیەکی نەرم، دەسەڵات لە رژێمی ئیسلامییەوە بگۆڕن بە دەسەڵاتێکی لە ڕواڵەتدا دیموکرات و سیکۆلار و ناوەندی، بەبێ ئەوەی ئەرتەش و سوپای پاسداران هەڵوەشێننەوە و ئامریکا پشتیوانیان بکات، کورد هیچ دەسکەوتێکی بە نرخ ناتوانێ بەدەستبهێنێ.

عیرفان رەهنمون پێیوایە، کە ئەگەر ئێران بە خێرایی نەڕووخێ کورد بتوانێ ناوماڵی خۆی رێکبخات و پێش رووخانی رژیم لە تاران، دەسەڵاتی کوردستان بەدەستەوە بگرێ، لەو حاڵەتەدا، کورد دەستکەوتی مێژوویی دەبێ.

ئەو چالاکە سیاسییە پێیوایە، ئەگەر ئێران و ئامریکاش بکەونە شەڕەوە و ماشینی سەربازیی فارسەکان بە تەواوی تێکبشکێ، ئەوە دۆخەکە لە بەرژەوەندیی کورد دەبێ. دەشڵێت “هەموو ئەگەرەکان کراوەن و کەس ناتوانێ بە دروستی پێشبینی بکات، کە ئایندە بەرەو کوێ دەچێ؛ بەڵام ئێران بە خێرایی بەرەو هۆڕان دەڕوات و ماهییەتەکەی جارێ ناڕوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com