هەفتەی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌تۆماركردنى ناوی کاندیدەکانى پەرلەمان

0

نوچەنێت: تایبەت

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممەی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌ تۆماركردنى ناوی کاندیدانى قه‌واره‌ سیاسییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بڕیارە 30-9-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی کوردستان 38 حیزب و قەوارەی سیاسی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، پەسەندکراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم، رایگەیاند “رۆژی شەممەی داهاتوو 7-7-2018، ده‌ست ده‌كرێت به‌تۆماركردنى ناوی کاندیدانى قه‌واره‌ سیاسییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پڕۆسەکە تا 25ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.

شۆڕش حه‌سه‌ن ئاماژەی بەوەشکرد، کە ناوی کاندیدەکانی هەر قەوارەیەکی سیاسی لەلایەن حیزبەکەی خۆیەوە پێشکەشی کۆمسیۆن دەکرێت.

هەروەها گوتیشی “ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین، کە لەماوەی دیاریکراودا سەرجەم ئەو لیست و قەوارە سیاسیانەی، کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەندکراون، ناوی کاندیدەکانی خۆیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی پشتڕاستکردنەوەیان بۆ بکەین، جەند زووتر بیهێنن بۆ ئێمە باشتر دەبێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com