نوچەنێت-ئاسۆشیتێدپرێس
سوپای ئەمریکا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هۆرموز، رایگەیاند ئەم گەرووە دەبێ بە ڕووی نەوتکێشەکان کراوە بێت و ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەم بارەوە ئامادەیی تەواویان هەیە.
کاپیتان بیل ئۆربان، گوتەبێژێکی ناوەندی فەرماندەی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی ئاسۆشیتێدپرێسی گوتووە: هێزی دەریایی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە ئامادەن ئازادی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان مسۆگەر بکەن.
لە رۆژانی رابردوو، حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران و فەرماندەکانی سوپای پاسداران و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێڕان، هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرموزیان کردووە، ئەگەر بێتو ئەمریکا رێگە لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بگرێت.