نوچەنێت
لەبارەی کوژرانی کوڕی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەواڵگریی عێراقی روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەک، کە میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکەیان بڵاو کردووەتەوە، دەزگای هەواڵگریی عێراقی کوژرانی حوزەیفە بەدری، کوڕی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش، پشتڕاست دەکاتەوە.
پێشتر سەرچاوە هەواڵییە روسییەکان بڵاویان کردبووەوە، کە حوزەیفە بەدری بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا لە شاری حمس لە سوریا، لە رۆژی 2/7/2018 کوژراوە.
شانەی هەڵۆکانی سەر بە هەواڵگریی عێراق رایگەیاندووە، کوڕەکەی ئەبوبەکر بەغدادی، چەکداری داعش نەبووە و خۆکوژیش نەبووە، تەنیا بۆ بەرزکردنەوەی ورەی چەکدارەکانی باوکی، سەردانی بارەگاکانی داعشی دەکرد.