نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی هەناردەکەری نەوت دەکات، بەهای نەوت دابەزێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی تویتەریدا جەخت لە سەر کەمکردنەوە بەهای نەوت کردووە و داوای لە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک کردووە، کە نرخی نەوت دابەزێنن.
بە گوتەی ترەمپ، سەرباری ئەوە، کە ئەمریکا پاڵپشتی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک دەکات، بەڵام ئەوان بەهای نەوتیان بەرز کردۆتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت “بەرامبەر بە پشتیوانی ئەمریکا لەم وڵاتانە، ئەوانیش دەبێ پابەندی کەم کردنەوەی نرخی نەوت بن”.