سوپای پاسداران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرموز دەکات

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

ئیسماعیل کەوسەری، جێگری فەرماندەی قەرارگای ساروڵڵای سوپای پاسداران، لە لێدوانێکی هەرەشەئامێزدا دەڵێت، ئەگەر رێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بکرێت، گەرووی هۆرموز دادەخەین و رێگە لە هاتووچوی کەشتییە نەوتیەکان دەگرین.

ئەم فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت: ئەگەڕ بڕیار لە سەر رێگریکردن لە هەناردەی نەوتی ئێران بدرێ، ئێمەش رێگە نادەین بە رێگەی گەرووی هۆرموزەوە نەوت هەناردەی وڵاتانی جیهان بکرێت.

کەوسەری راشیگەیاندووە، 20%ی نەوتی جیهان بە رێگەی گەرووی هۆرموز دەگوازرێتەوە و جیهان پێویستی بەم نەوتە هەیە و هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانە لە لایەن ئەمریکاوە، تێچووەی زۆری بۆ ئەم وڵاتە دەبێت.

ئەم لێدوانەی فەرماندەی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێ، کە حەسەن روحانی، هەڕەشەیەکی لەم چەشنەی کردبوو. هەر لەم پەیوەندیەدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، لە نامەیەک ستایشی ئەم لێدوانەی سەرۆککۆماری ئێرانی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com