کشانەوەی ئێران لە عێراق کاریگەری لەسەر هەرێم دەبێ؟

0

نوچەنێت: تایبەت

چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، کشانەوە یان کەمبوونەوەی هەژموون و دەسەڵاتی ئێران لە عێراق، لە بەرژەوەندی هەرێمە. دەشڵێت “پێویستە لایەنە کوردییەکان ناوخۆی خۆیان رێک بخەن”.

گوشارەکانی سەر ئێران بەتایبەتی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە 8-5-2018، هەروەها کشانەوەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وڵاتانی ئەوروپی و داتەپینی ئابووری ئێران سەرهەڵدانی کێشەناوخۆییەکان لەو وڵاتە، کاریگەری راستەوخۆی لە کەمکردنەوەی دەستوەردانی لە وڵاتانی دەورووبەر دەبێ، کە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەدەر نابن لەم کەمبوونەوەی هەژموونی ئێران لەم ناوچەیە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی فەیلی، چاودێری سیاسی لە باشووری کوردستان لەبارەی کەم بوونەوەی هەژموونی ئێران لەعێراق و کاریگەری لە سەر هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: کشانەوە یان کەمبوونەوەی هەژموون و دەسەڵاتی ئێران لە عێراق، لە بەرژەوەندی هەرێمە، چونکە ئێران هەمیشە دژی ئەم ئەزموونە بووە، رەنگە لە هەندێک قۆناغ راستەوخۆ نەبووبێ، بەڵام وەک ئەمری واقع مەمەڵەی لە گەڵ کردووە.

 عەلی فەیلی دەڵێت، ئێران لە بواری ئابووری و بازرگانییەوە هەوڵیداوە بۆ بەرژەوەندی خۆی کەڵک وەربگرێت، بەپاوە وەستانی ئەم ئەزموونەی پێخۆش نییە. بەڵام بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر دەڕوات. 

ئەو چاودطرە سیاسییە پێوایە، گۆڕانکاری وڵاتانی دەورووبەر کاریگەری خۆیان هەیە، بەڵام دەبێ بارودۆخی ناوخۆی باشووری کوردستان باشتر بکرێ، بۆ ئەوەی دۆخەکە بەرەو باشتر بڕوات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com