مێرکل، وەڵامی بڕیارەکەی ترەمپی دایەوە

0

نوچەنێت-راشاتودەی

راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەوروپا هەموو هەوڵ خۆی دەدات تا لە گەڵ ئەمریکا، نەکەوێتە شەڕینی بازرگانییەوە.ئەمەش بە هەوڵی دوولایەن مسۆگەر دەبێت.

ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە،٤ی جونەی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا هەموو هەوڵی خۆی دەدات لە گەڵ ئەمریکا نەکەوێتە شەڕی بازرگانییەوە،هەر چەند دەبێ واشنتۆنیش لەم بارەوە هەوڵی خۆی بدات.

راوێژکاری ئەڵمانیا جەختی کردەوە، کە رێگرتن لە روودانی ئەم شەڕە، گەلێک پڕبەهایە و دەبی ئەوروپا و ئەمریکا لەم بارەوە هاوکار و هەماهەنگ بن.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئیدارەی ئەمریکا پێناسەی گومرگی قورسی بۆ سەر هاوردەی شتومەک لە ئەوروپا و چین، دیاری کردووە.

چین و ئەوروپا، بەرامبەر بەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییان داوەتە واشنتۆن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com